پەیامی د. ڕێواز فائق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بۆ بە جینۆساید ناساندنی تاوانەكانی داعش دژ بە كوردانی ئێزیدی لەلایەن پەرلەمانی ئەڵمانیاوە
ئه‌مڕۆ ١٩ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٣ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا پڕۆژه یاسای به جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعشی دژ بە كوردانی ئێزیدی، بەكۆی دەنگ پەسەند کرد.
له‌م ڕۆژه‌دا، په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوی گەلی كوردستان و سه‌رجه‌م پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێستە مێژووییەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بەرز دەنرخێنێت، ستایشی ڕۆڵی دۆستانەی سەرجەم فراکسێۆنەکانی دەکەین و سوپاسگوزاریی گەل و حکومەتی ئەڵمانیاین کە لەشەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و پاراستنی هەرێم لە هێرش و پەلامارە دڕندانەکانیان هاوپشت و هاوکارمان بوون.