پەیامی پیرۆزبایی لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاسى كاكهییهكان
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس، بەناوی لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کاکەیی و سەرجەم یارسانەکان لە هەرێمی کوردستان دەکەین. هیوادەخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بۆ ھەموولایەک، ئارامی و ئاسایش باڵ بەسەر کوردستانی خۆشەویستمان بکێشێت تاهەمیشە به لانەی فرهیى و پێكهوهژیانى ئاشتییانه و یهكترقبووڵكردن و تهبایى لهنیوان سەرجەم پێكهاتهکان بمێنێتهوه.
لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢٣/١/٧