پەیامى پیرۆزبایى سهرۆكایهتیی پهرلهمان بۆ خوشك و برایانی كاكهیی بەبۆنەی جەژنى قەوڵتاس
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس، گهرمترین و جوانترین پیرۆزبایى خۆمان ئاراستهی خوشک و برایانی کاکەیی له كوردستان و عێراق دەکەین، هیوادارین بە خۆشی و ئارامی جەژنەکەیان بەسەرببەن و هەمیشە لە ئاسوودەییدا بن.
یەکێک لە جوانییەکانی هەرێمی کوردستان لە فرەیی ئاینییەکەیدایە کە لە دێرزەمانەوە ئەو پێکەوەژیانە لەنێو سەرجەم چین و توێژەکانى کۆمەڵگەکەماندا ڕەنگی داوەتەوە و بووەتە نموونەیەکی زیندوو لە ناوچەکە و جیهان، ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان هەمیشە جەخت لەو پێکەوەژیانە و گیانی لێبووردەییە و پاراستنی مافەکانی کاکەییەکان و گشت پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە.
جارێکی تر پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوای جەژنێکی خۆشتان بۆ دەخوازین.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢٣/١/٧