پەیامی پیرۆزبایی د. هێمن هەورامی لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی
لە یادی ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سهرپهرشتیار و بەڕێوەبەر و سهرجهم کارمەندانی ئهو کەناڵە ئازیزه دەکەم.
کوردستان تیڤی وەک یەکەم کەناڵی ئاسمانیی پێشەنگی کوردستان، بە مێژوویەکی سەنگین و پیشەگەرانە ئەركێكی پیرۆزى له خزمەتکردن به فەرهەنگ و کلتوور و شارستانیەتی گهلهكهمان گرتۆته ئهستۆ و مێژوو و خەباتی خەڵكی كوردستانى به جیهان ناساندووه. هەمیشە پردی متمانەى نێوان خەڵک و دەسەڵات بووە. ههروهها فێرگهیهك بووە بۆ پێگەیاندنی سەدان کادیری تواناى ڕاگەیاندن.
جارێکی تر پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ستافی ئەو کەناڵە ڕەنگینە دەکەم و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
د. هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢٣/١/١٧