Skip to the content
Menu

ڕاگەیه‌ندراوێك لە لێژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و ڕەوەندی كوردستانی‏ سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كه‌ی مێردین

بەداخەوە چەند هاووڵاتییەكمان كە دانیشتووانی شاری دهۆك-ن لە شاری مێردین لە وڵاتی توركیا ڕووبەڕووی هێرشێكی ناڕەوا بوونەتەوە و لە ئەنجامدا پێنج كەس لە ماڵباتێكدا گیانیان لە دەستداوە.
ئێمە لە كاتێكدا كە بە تووندی ئەو هێرشە سەركۆنە دەكەین و پرسە و سەره‌خۆشیی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری قوربانییان دەكەین، هاوكات جەخت لە پەیامی بەڕێز جەنابی سەرۆكی حكوومەت دەكەینه‌وه‌ كە پێویستە حكوومەتی توركیا دەستبەجێ لێكۆڵینەوە بكات لەو ڕووداوە و تاوانباران بدرێنە دادگا و بە سزای خۆیان بگەن و بەهیچ شێوەیەك حكوومەتی توركیا ڕێگە نەدات جارێكیتر هاووڵاتییانی ئێمە لەو وڵاتە ڕووبەڕووی هێرشی لەو شێوەیە ببنەوە.
لێژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و ڕەوەندی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان
١٩ی ١ی ٢٠٢٣