Skip to the content
Menu

سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی په‌رله‌مان سه‌ردانی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستانى كرد

به‌مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن به‌بۆنه‌ی ڕۆژی پارێزه‌رانی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/١/٤، ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د سه‌رسپی، سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان و هیوا نه‌سڕه‌دین، جێًگرى سه‌رۆكی دیوان، كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ جیاجیاكانی دیوانی په‌رله‌مان یاوه‌رییان ده‌كردن، سه‌ردانی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن به‌ختیار حه‌یده‌ر، نه‌قیبی سه‌ندیكا و هه‌ڤاڵ به‌رزنجی، جێگرى نه‌قیبی سه‌ندیكا و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌تی سه‌ندیكاكه‌ پێشوازیی لێكرا.
له‌ دیدارێكدا شاندی په‌رله‌مان وێڕای پیرۆزباییكردن له‌ نه‌قیب و جێگرى نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای پارێزه‌ران و له‌ ڕێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌م پارێزه‌ران به‌بۆنه‌ی ڕۆژی پارێزه‌رانی كوردستان، پاڵپشتی و پشتیوانیی سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستانیان بۆ پارێزه‌رانی كوردستان دووپات كرده‌وه‌.
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ ڕۆڵی گرنگ و كاریگه‌رى چینی پارێزه‌ران كرا له‌سەرخستنی سەروەریی یاسا و چەسپاندنی دادپەروەری و هێنانەدیی یەکسانی لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵگەدا.