Skip to the content
Menu

سكرتێری په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیی نوێی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/١/٨، منى نبى قه‌هوه‌چی، سکرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ مه‌مه‌د مه‌ولود یاكوت، كونسوڵی گشتیی نوێی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌ دیدارێكدا، سکرتێری پەرلەمان، پیرۆزبایی له‌ كونسوڵی گشتیی توركیا كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسوڵی نوێی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌ركه‌ نوێیەکەیدا.
پاشان باسی له‌ پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان كرد كه‌ چۆن بەیاسا مافەکانیان دەستەبەر کراوە.
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا، دواین پێشهاته‌ سیاسی، ئه‌منی، ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا و جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان وڵاتی توركیا له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كرایه‌وه‌.
لای خۆیەوە کونسوڵی گشتی تورکیا، سوپاسی ڕِۆڵی سکرتێری پەرلەمانی کرد، کە وەک نوێنەری پێکهاتەکان ڕۆڵێكی به‌رچاوی هەبووە لە بەهێزکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان و قووڵكردنه‌وه‌ى گیانی ته‌بایی و پاراستنی کلتووری پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستاندا.