د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له شاندیكی باڵای په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا كرد
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠٢٣/٣/٣٠، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له شاندێكی باڵای په‌رله‌مانى فه‌ره‌نسا له هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی پیرانى فه‌ره‌نسا كرد كه پیێر لۆران، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی فه‌ره‌نسا سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرد.
له دیدارێكدا كه ئۆلیڤیێ دیكوتینێ، كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یبوو، د. هێمن هه‌ورامی، به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به‌خێرهاتنی شاندی باڵای په‌رله‌مانی فه‌ره‌نساى كرد بۆ هه‌رێمى كوردستان و ئاماژه‌شی به ڕۆڵی گرنگی فه‌ره‌نسا له پشتیوانیی گه‌لی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له قۆناغه سه‌خت و دژواره‌كاندا كرد، كه هه‌میشه هاوكار و پشتیوانى گه‌له‌كه‌مان بووه و ڕایگه‌یاند: "ئه‌م ڕۆڵه گه‌وره‌ی فه‌رنسا وه‌ك دۆستی گه‌وره‌ی خه‌ڵكی كوردستان هه‌رگیز له‌بیر ناكه‌ین".
پاشان پوخته‌یه‌كى سه‌باه‌ت به ڕۆڵ و ئه‌ركی په‌رله‌مان له ده‌رچوواندنی یاسا و چاودێریكردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌م یاسا گرنگانه كرد كه له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا ده‌رچووێندراون و په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆیان به‌ژیان و گوزره‌انی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌یه به‌هه‌موو چین و توێژه‌كانییه‌وه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشی په‌روه‌رده و خوێندن، ته‌ندروستی، ژینگه، ئاو، مافه‌كانى ئافره‌تان، كه‌رتی وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان كرا و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كێشه و گرفته‌كانی به‌رده‌م كه‌رتی وزه و سامانه سرووشتییه‌كانى عێراقى بۆ نه‌بوونی یاسای نه‌وت و گاز گه‌ڕانده‌وه، هه‌روه‌ك تیشكی خسته‌سه‌ر گفتوگۆكانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق سه‌باره‌ت به‌پرسی نه‌وت و گاز و جه‌ختى له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگ و ده‌ستوور كرده‌وه، ڕاشیگه‌یاند: "هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا مامه‌ڵه‌ی ده‌ستووری و یاسایی و خۆی سه‌باره‌ت به‌و پرسه به‌جێگه‌یاندووه و پێویسته به‌زووترین كات یاسایه‌كی فیدڕاڵیی گشتگیر سه‌باره‌ت به‌م پرسه ده‌ربچووێندرێت، كه یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانی ڕێككه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق بووه، بۆئه‌وه‌ی كێشه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگ و ده‌ستووره‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن".
هه‌روه‌ها به گرنگییه‌وه باسی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كرد و ڕێكاره یاسایی و سیاسی و ته‌كنیکییه‌كانی خسته‌ڕوو، هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له‌و واده‌یه‌ی كه له‌مساڵدا بۆی دیاریكراوه كرده‌وه.
پرسی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی سوریا و به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق كه ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، ته‌وه‌ری دیكه‌ی دیداره‌كه‌بوون، كه هه‌رێمی كوردستانیان وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ خۆیان هه‌ڵبژارد و هه‌رێمی كوردستانیش باوه‌شی بۆ كردنه‌وه.
لای خۆیانه‌وه شاندی باڵای په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان، ڕایانگه‌یاند: "ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌مان ئاشنابوونه به ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا"، ئاماژه‌شیان به‌وه كرد ئه‌وان به نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی سینات و ئه‌نجوومه‌نی پیرانی فه‌ره‌نسا ئه‌م سه‌ردانه‌یان ئه‌نجام داوه بۆئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه ئاشنایه‌تییان هه‌بێت سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوانه‌ی كه له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا له هه‌رێمی كوردستاندا هاتوونه‌ته دى.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی فه‌ڕه‌نسا كرده‌وه.