له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا لێژنه‌یه‌كی پێنج كه‌سی بۆ پاڵاوتنی كۆمیسیاران بۆ ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران پێكهێنرا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٣/٣/١٥، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (٢)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان به‌ناوى خوا و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه و پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مان و ناوى ئاماده‌نه‌بووانی دانیشتنی پێشووی به‌مۆڵه‌ت و بێ مۆڵه‌ت خوێنده‌وه.
پاشان به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار و ئاماژه به خاڵی یه‌كه‌م له مادده‌ی پێنجه‌می یاسای ژمالره (٤)ى ساڵی ٢٠١٤ و بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی (٤٣) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، په‌رله‌مان لێژنه‌یه‌كی پێنج كه‌سیی پێكهێنا به‌مه‌به‌ستی پاڵاوتنی كۆمیسیاران بۆ ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ر یه‌ك له (د. بژار كۆچه‌ر)، وه‌ك نوێنه‌ری پاراتی دیموكراتی كوردستان، (عه‌باس فه‌تاح صاڵح)، وه‌ك نوێنه‌رى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ( به‌ڵێن ئیسماعیل)، وه‌ك نوێنه‌رى فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، (ڕوبینه ئوملیك عه‌زیز)، وه‌ك نوێنه‌رى هاوپه‌یمانی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كامی كلدوئاشوورییه‌كان، (سارا دڵشاد چاوشلی)، وه‌ك نوێنه‌رى فراكسیۆنه توركمانییه‌كان، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانیانه‌وه بۆ ئه‌م لێژنه تایبه‌تمه‌نده ده‌ستنیشان كران و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سندكران.
به‌پێی خاڵی دووه‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش، هه‌ریه‌ك له (عبدالله حسن حمد حسن)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (اسماعیل علی طه)، (لیلی علی عبدالعزیز محمد)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (سەرچنار احمد محمود)، (بيروان فقی اسماعیل باس‌و)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (هلز احمد محمد حسن)، (دلێر عبدالخالق حاجی)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (علی حمەصالح طه)، (مهدی علی عبدالله رحیم)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (كاظم فاروق نامق)، سوێندی یاساییان خوارد.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له (حسێن عوسمان شریف عمر)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (شێركۆ جودت مصطفی)، (اسلام سعدی علی مامەك)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (ابوبكر عمر عبدالله)، به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونیانه‌وه نه‌یتوانی سوێندی یاسایی بخۆن. بەمجۆرە سەرۆکی پەرلەمان کۆتایی بەدانیشتنەکە ھێنا.