Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌ كونسوڵی گشتیى کۆمارى هیند لە ھەرێمی کوردستان کرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٣⁄٣⁄٢٧، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازیی له‌ سوبهاش چاندرا کاین، كونسوڵی گشتیى کۆمارى هیند لە ھەرێمی کوردستان کرد، كه‌ به‌مه‌به‌ستى ماڵئاواییكردن و ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی كردبوو.
له‌ دیدارێكدا، د. هێمن هه‌ورامی، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئه‌رك و كاره‌كانی كونسوڵی گشتیی هیند ده‌ربڕی كه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ركه‌كه‌یه‌وه‌ كاری له‌سه‌ر كردووه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ خواست له‌ ئه‌رك و په‌رپرسیاریه‌تیی داهاتوویدا. هه‌روه‌ك جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و بره‌ودانی زیاتر به‌ پەیوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هیندستان كردەوە.
لای خۆیه‌وه‌، سوبهاش چاندرا کاین، كونسوڵی گشتیى کۆمارى هیند، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی، ڕایگه‌یاند: "هه‌رێمی كوردستان مۆدێلێكی جوانی پێشكه‌وتن و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌ و ئاین و ئاینزاكانه‌". به‌ گرنگیشه‌وه‌ باسی له‌ په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی و په‌رله‌مانی كوردستان كرد.
له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له‌ گشت بوار و سێكته‌ره‌كاندا كرده‌وه‌.