د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له ڕاوێژکاری سیاسی و ئابووریی باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا له عێراق كرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٣⁄٣⁄٦، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له كۆلن له‌یك، ڕاوێژكاری سیاسی و ئابووری له باڵیۆزخانه‌ی كه‌ندا له عێراق كرد.
له دیدارێكدا ڕه‌وشی سیاسی و ئابووریی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
د. هێمن هه‌ورامی، جه‌ختی له جێبه‌جێكردنی ڕێكکه‌وتنه‌كان كردەوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و بەغدا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق.
هاوكات به‌گرنگییه‌وه باسی له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له هه‌رێمی كوردستان كرد، له‌م ڕووه‌وه ڕێكاره یاسایی و سیاسی و ته‌كنیکییه‌كانی خسته‌ڕوو.