لێژنهی دارایی و كاروبارى ئابوورى چەند پرسێکی تایبەت بە کاری لێژنەکە تاووتوێ دەکات
بەمەبەستی گفتوگۆکردن و بەدواداچوونی پێویست بۆ هەندێ بابەتی پەیوەندیدار بە ژیانی هاووڵاتییانەوە، سەرلەبەیانیی ئهمڕۆ دووشەممه ٢٠٢٣/٣/٢٧، لێژنهی دارایی و كاروبارى ئابوورى، بهسهرپهرشتیی زیاد جهبار، سهرۆكى لێژنه و ئامادهبوونی جێگرى سهرۆكی لێژنه و بڕیاردەر و ئهندامانى و ڕاوێژکارانی لێژنهكه، کۆبووەوه.
لە سەرەتای كۆبونەوەكەدا، ئەو نووسراو و سكاڵایانەی ئاراستەی لێژنەكە كرابوون، خوێندنەوەیان بۆ كرا و دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوهی ئەندامان، ئەوانەی پێویستییان بە وەڵامدانەوە هەبوو وەڵام درانەوە، ئەوانەی تریش ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار كران بۆ كاری پێویست.
ههر لە کۆبوونەوەکەدا، داواکاریی ڕێکخراوی ئەنجوومەنی باڵای هاوپەیمانیی شەفافیەت و لێپرسینەوە و دەستەی باڵای گەشەپێدانی بەردەوام لەبارەی نەناردنی پڕِۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵی ٢٠٢٣، گفتوگۆ کرا و بڕیار درا نووسراوی دووبارە جەختکردنەوە بۆ ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ و بەیاننامەی دارایی سەبارەت بە داهات و خەرجییەکانی ساڵانی پێشوو، له ڕێگهى سەرۆکایەتیی پەرلەمانهوه ئاراستهی ئهنجوومهنی وهزیران بكرێت.