لێژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌زرش و لاوان کۆبووەوە
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سەر چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە کاروباری لێژنە نیوه‌ری ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه٢٠٢٣/٣/١ لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌لمه فاتح سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لێژنه‌کە كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه گفتوگۆ کرا لەسەر ڕەوشی میدیا لەهەرێمی کوردستان، و ئەندامان ڕا و سەرنجی خۆیان لەسەر گرفتەکان و دۆزینەوەی ڕێگە چارەی گونجاو بۆ ڕێکخستنی زیاتری میدیای کوردی خستە ڕوو، بڕیاردرا لێژنە لەداهاتوودا سەرپەرشتی چەند چالاکییەکی جیاواز لەسەر میدیا بکات. دواتر گفتوگۆ كرا لەسەر یاداشتی ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کە ئاراستەی لێژنەی ڕۆشنبیری کرابوون، و خۆی لەچەند داواکاریەک دەبینیەوە، و بڕیار درا لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار ئەم داواکارییانە تاوتوێ بکەن و بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.