لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری لیژنه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە ۲‌۰۲۳/۳/۷، لێژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر به‌سه‌رپه‌رشتی د.سه‌باح زێباری سه‌رۆكی لێژنه و بە ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لێژنه‌کە كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
لە کۆبووەنەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر چەند پێشنیازە یاسایەکی تایبەت بە سەندیکاکانی کەرتی تەندروستی و کێشە و گرفتەکانی کەرتی تەندروستی بە گشتی، بۆ ئەم مەبەستە بڕیار درا لە ئایندەیەکی نزیکدا بانگهێشتی وەزیری تەندروستی بکرێت بۆ ئەوەی لە دانیشتنێکی لێژنەی تەندروستی ئامادە بێت.
دواتر بڕیادەری لێژنە کورتەباسيکی لەبارەی سەردانی کردنیان بۆ کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان خستە ڕوو.
لە کۆتاییدا سەرجەم ئەو یاداشت و نووسراوانەی ئاراستەی لێژنە کرابوون خوێندرانەوە و ئەندامان ڕا و سەرنجی خۆییان لەسەر نوسراوەکان خستە ڕوو بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەر کردن.