Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و وه‌به‌رهێنان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری لێژنه‌كه‌، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە ٢٠٢٣/٣/٢٩، لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و وه‌به‌رهێنان، به‌سه‌رپه‌رشتیی به‌هجه‌ت عه‌لی، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى و ڕاوێژكارانی لێژنه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
سەرەتای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراو و یاداشتانەی ئاراسته‌ی لێژنه‌كه‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌ و ئه‌ندامان ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر نووسراوه‌كان خسته‌ڕوو و ئه‌وانه‌ی پێویستییان به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌بوو وه‌ڵام درانه‌وه‌ و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و جێبه‌جێكردن.
پاشان گفتوگۆ کرا لەسەر زۆریی كرێی خزمەتگوزاری و کارەبا لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی ستی و شوقەکاندا، ئەندامان ڕاو سەرنجیان خستەڕوو و بڕیار درا بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بکرێت.