لێژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له مافى مرۆڤ چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٣/٣/١٣، لێژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له مافى مرۆڤ، به‌سه‌رپه‌رشتیى ڕۆمیۆ هه‌كارى، سه‌رۆكى لێژنه و ئامادەبوونی گوڵستان سەعید، جێگرى سه‌رۆكى لێژنه و ئه‌ندامانی و ڕاوێژكارانى لێژنه‌کە، كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجام دا.
سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌و نووسراو و سكاڵایانه‌ى ئاراسته‌ى لێژنه‌كه كرابوون خوێندنه‌وه‌یان بۆ كرا و دواى گفتوگۆكردن و ڕاگۆڕینه‌وه، ئه‌وانه‌ى پێویستیان به وەڵامدانه‌وه ھەبوو وه‌ڵام درانه‌وه، ئه‌وانه‌ى تریش ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان كران بۆ كارى پێویست.
پاشان گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ئاماده‌كردنى ڕاپۆرت و هه‌ڵسه‌نگاندنى كارى شاندى لێژنه‌کە بۆ وڵاتى سوید، ئه‌ندامانى لێژنه‌كه پێیان وابوو كه سه‌ردانێكى زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو، بڕیاریش درا له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا بانگهێشتى شۆڕش قادر ڕەحیم، نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێم له وڵاتى سوید بۆ لێژنه‌ى كاروبارى په‌رله‌مان بكرێت و سوپاس و ڕێزى لێبنرێت.
له به‌شێكی دیكه‌وی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ناوه‌ڕۆكى نووسراوێكى كاروبارى په‌رله‌مان و لێژنه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى ژماره (٥)ى ساڵى ٢٠٢٢ى چاودێریى نه‌وجه‌وانان، مادده⁄٧٦ و٧٧ له یاساكه وه‌ك یاساى ژماره/٣١ى ساڵى١٩٩٨ى عێراق كه ئاراسته‌ى لێژنه‌كه كرابوو تاووتوێ كرا.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، پێشنیازه‌یاساى (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌شكه‌نجه‌دان و خراپ مامه‌ڵه‌كردن له هه‌رێمى كوردستان-عێراق) تاووتوێ كرا، كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مان پێشكه‌ش كراوه و له دانیشتنى ژماره (١)ى ئاسایی خولی به‌هاره ڕۆژى چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتى ٢٠٢٣⁄٣⁄١ خوێندنه‌وه‌ى بۆ كراوه.