Skip to the content
Menu

لێژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له‌ مافى مرۆڤ چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كات

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/٣/٢٧، لێژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له‌ مافى مرۆڤ، به‌سه‌رپه‌رشتیى ڕۆمیۆ هه‌كارى، سه‌رۆكى لێژنه‌ و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ و ئه‌ندامانی و ڕاوێژكارانى لێژنه‌کە، كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجام دا.
سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌و نووسراو و سكاڵایانه‌ى ئاراسته‌ى لێژنه‌كه‌ كرابوون خوێندنه‌وه‌یان بۆ كرا و دواى گفتوگۆكردن، ئه‌وانه‌ى پێویستیان به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌بوو وه‌ڵام درانه‌وه‌، ئه‌وانه‌ى تریش ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان كران بۆ كارى پێویست. پاشان گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ئاماده‌كردنى ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى ده‌رئه‌نجامى سه‌ردانی شاندى لێژنه‌كه‌ بۆ وڵاتى سوید.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تاووتوێى ناوه‌ڕۆكى نووسراوێكى كاروبارى په‌رله‌مان و لێژنه‌كان سه‌باره‌ت به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى ژماره‌ (٥)ى ساڵى ٢٠٢٢ى چاودێریى نه‌وجه‌وانان، مادده‌كانى ٧٦ و٧٧ له‌ یاساكه‌، وه‌ك یاساى ژماره‌ ٣١ى ساڵى١٩٩٨ى عێراق كه‌ ئاراسته‌ى لێژنه‌كه‌ كرابوو.