لێژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به كاروباری لێژنه‌كه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە ٢٠٢٣/٣/٢٧، لێژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، به‌سه‌رپه‌رشتیى لوقمان وه‌ردی، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانی لێژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە ئەندامان ڕا و سەرنجی خۆیان لەسەر ڕاپۆرتی لێژنەى شارەوانی تایبەت بە هەمواری یاسای ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠١٩، یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە خستەڕوو، بۆئەوەی ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت.
دواتر گفتوگۆ کرا لەسەر داواکاریی بەشیک لە خاوەن هۆتێل و شوێنە گەشتیارییەکان، کە پێشتر داواکارییەکیان پێشکەشی لیژنەكه کردبوو بە تایبەت لەسەر بڕی سزای بەسەرچوونی مۆڵەتی کارکردنیان، کە تێیدا داوایان کردبوو پێداچوونەوە بەم بڕگەیەدا بکرێت، دوای ئەوەی ئەندامان ڕای خۆیان خستەڕوو، بڕیار درا چارەسەرێکی یاسایی بۆ ئەم بڕگەیە بدۆزرێتەوە.
دواتر سه‌رجه‌م ئه‌م نووسراو و یاداشتانه‌ی ئاراسته‌ی لێژنه‌كه كرابوون خوێندرانه‌وه و ئه‌وانه‌ی پێویستیان به وه‌ڵامدانه‌وه هه‌بوو وه‌ڵامی پێویست درانه‌وه و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان.