Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی تایبه‌ت به‌ كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران ده‌كاته‌وه‌

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/٣/٢٩، لێژنه‌ی تایبه‌ت به‌ كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى ٢٠٢٣/٣/١٥، له‌ دانیشتنی ژماره‌ (٢)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى كوردستان پێكهێنرا، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیارى دا ده‌رگای خۆپالاوتن بۆ ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له‌ ٢٠٢٣/٤/٥ تا ٢٠٢٣⁄٤⁄١٢ بكاته‌وه‌.