پەیامی پیرۆزبایی د. هێمن هەورامی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵیادی ڕاپەڕینی کەرکووک
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، جوانترین و گهرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی خەڵکی کوردستان و ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان لە هەموو پارچەکانی کوردستان و تاراوگە دەکەم.
نەورۆز نوێبوونەوەی ژیان و دەستپێکی بەهارێکی نوێیە، هێمای سەرکەوتنی هێزی ڕووناکییە بەسەر تاریکیدا، لەهەمان كاتدا مژدەی هاتنی ساڵێکی نوێیە، کە گەلی کوردستان بەپێی تایبەتمەندیی کلتووری خۆی ئەم جەژنە بەرز و پیرۆز ڕادەگرێت و بەشکۆوە یادی دەکاتەوە
نەورۆز هەمیشە ئەوەمان پێدەڵێت هەرچەندە لە زستانێکی سەخت و دژواربێن، بەهارێک هەیە کە ئەو سەختی و دژوارییانە بڕەوێنێتەوە.
جهژنی نهورۆز هاوکاتە لەگەڵ یادی ٣٢ ساڵەی ڕاپەڕین و ئازادکردنی کەرکوکی دڵی کوردستان لەدەست جەلادەکانی بەعس، بهم بۆنهیهشهوه پیرۆزبایی له خهڵكی كهركووك دهكهین، سڵاو لە قارەمانیهتی و خۆڕاگری و تێکۆشانی گەلەکەمان لەو شاره خۆشهویسته.
دووبارە جهژنی نەورۆزتان پیرۆزبێت و دروود بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەنێرم، سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان.
د. هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٠ ئازارى ٢٠٢٣