Skip to the content
Menu

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری پەرلەمان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردی

بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم خەڵکی کوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و گەلی کوردستان بەهەموو پێکهاتە جیاوازەکانییەوە دەکەین، هیواخوازم مایەی خێر و خۆشی بێت بۆ خەڵکی کوردستان.
ئومێدەوارین ساڵی نوێ ببێتە مایەی ھەوێنی نوێبوونەوە و ژیاندۆستی و بەهێزبوونی بنەماکانی خۆشەویستی و لێبووردەیی و یەکترقبووڵکردن و پتەوبوونی پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان. بە ئومێدین بە گیانی یەکڕیزی و تەبایی سیاسی و کۆمەڵایەتی، پێ بنێینە نێو ساڵێکی نوێ لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان و پاراستنی دەستکەوتەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.
دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و ھیوای ژیانێکی پر بەختەوەری و ئاسوودەیی و سەلامەتی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.
منی نبی قهوچی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان
٢٠ی ئازاری ٢٠٣٣