په‌یامی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا
سەرۆکایەتیی پەرلەمان: "پیرۆزبایی له خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ین و سوپاس و پێزانینی خۆشمان ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ ده‌كه‌ین بۆ بڕیارى جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی به‌پاریزگابوونی هه‌ڵه‌بجه"
له (٣٥) سی و پێنجه‌مین ساڵڕۆژی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ئه‌م مەرگەساتە پڕ ئازارە داده‌نه‌وێنین، به‌شكۆوه تاجه‌گوڵینه‌ی سه‌رفرازی و نه‌مری له‌سه‌ر گڵكۆكانیان داده‌نێین.
زۆر به‌داخه‌وه كه ساڵانه به درێژایی وه‌رزه‌كانی به‌هار و بووژانە‌وه‌ی سروشت، گه‌لی ئێمه شادی و خۆشییه‌كانیان تێكه‌ڵ به چه‌ندین تراژیدیا و مه‌رگه‌ساتی بێوێنه‌یه له كیمیاباران و سه‌رجه‌م شێوازه‌كانی دیكه‌ی له‌ناوبردنی ژیان و ژینگه‌ی كوردستان و هه‌وڵی سڕینه‌وه و جینۆسایدكردنی میلله‌تی كوردی ژیاندۆست و ئاشتیخواز.
دیاره به‌رزڕاگرتنی ئه‌م یاد و بیره‌وه‌رییه خه‌مناكه بۆ ئه‌مساڵ هاوكاته له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی فیدڕاڵ و ئاراستەکردنی پڕۆژەکە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
لێره‌وه له سۆنگه‌ی بڕوابوونمان به سه‌ركه‌وتن و زاڵبوونی ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و عێراق به‌سه‌ر دیكتاتۆرییەت و وه‌حشیگه‌رترین ڕژێمی سه‌ده، به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ین و سوپاس و پێزانینی خۆشمان ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ بۆ ئه‌م بڕیاره و جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی به‌پاریزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ین، هاوكات داواکارین لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران و تەواوی فراكسیۆنه جیاوازه‌كان، کە ئەرکی یاسایی خۆیان لە پەسەندکردنی پڕۆژەکە و ده‌ركردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌جینۆسایدناساندنی گه‌لی كوردستان دەربکەن و تێیدا مافی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانییان بچه‌سپێنرێت له‌پێناو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه مادی و مه‌عنه‌وییه‌كانیان و ئه‌و زه‌بره ده‌روونییه‌ی كه به‌ریان كه‌وتووه.
بە ئومێدی ئەوەی له‌بری بیره‌وه‌ریی ژان و ناسۆر و لێكه‌وته تراژیدییه فرەلایەنەكانی ئه‌م مه‌رگه‌ساته، ئه‌مساڵ به‌شێكی كه‌می ئازاره‌كانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و كوردستان سارێژ بێت و ھیوایەك بۆ ئاینده‌ی ئه‌م شاره بێ‌ناز و تاوانلێكراوە بگه‌ڕێته‌وه.
هاوکات دەبێت حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش ھەموو توانایەکی بخاتە گەڕ بۆ ئاوەدانكردنەوەی زیاتر و بنیادنانەوەی سێكتەرە جیاجیاکانی ھەڵەبجە و دەڤەرەكە بەگشتی.
لەكۆتاییدا جارێكی دیكە سەری ڕێز و نەوازش بۆ سەرجەم شەھیدانی مەرگەساتی كیمیابارانی ھەڵەبجەی زامدار دادەنەوێنین، دروود بۆ ڕۆحی پاك و بەرزەفڕیان.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
٢٠٢٣/٣/١٦