پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی ٨ی مارس
بەبۆنەی (٨)ی مارس، ڕۆژی جیھانی ئافرەتان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و جیهان بەگشتی دەکەم، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتر بۆ سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەخوازم. ئافرەتانی کوردستان بەدرێژایی مێژوو هاوشانی پیاوان ڕۆڵیان هەبووە لە تەواوی قۆناغەکانی ژیان لە بەرەوپێش بردن و گەشەکردن و خەباتی ئازادیخوازی گەلەکەمان، هەربۆیە لەم رۆژەدا جەخت لە بەدیهێنانی یەکسانی کۆمەڵایەتی و دادپەروەری زیاتر و بەشداری ئافرەتان لە ژیانی سیاسی و حکومرانی و کۆی ئاستەکانی بریاردان دەکەینەوە و لەم رووەشەوە گرنگە لە کۆشش و هەوڵەکانمان بەردەوام بین.
جارێکی تر وێرای پیرۆزبایی زۆرم، هیوای سەرکەوتن و سەرفرازی بۆ سەرجەم ئافرەتانی کوردستان بەهەموو پێکهاتە جیاوازەکانەوە دەخوازم.
منی نبی قهوچی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان
٨ی مارسی ٢٠٢٣