Skip to the content
Menu

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لە یادی ڕاپەڕینی شاری هەولێر

بە بۆنەی تێپەربوونی (٣٢) ساڵ بەسەر راپەرینی شاری هەولێری خۆشەویست، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەگشتی و شاری هەولێر بەهەموو پێکهاتە جیاوازەکانەوە بەتایبەت دەکەم.
ڕاپەرینی خەڵکی شاری هەولێری پایتەخت دژی زوڵم و ستەمی رژێمی بەعسی لەناوچوو، گرنگ و بایەخی تایبەتی خۆی هەبوو و ئازادکردنی تەواوی کوردستانی کردە ئەمری واقع و هەناسەی ئازادی و ئومێدی سەرکەوتنی بەخشیە هاووڵاتیانی کوردستان، هاندەرێکی بەهێز بوو بۆ رووخانی دام و دەزگاکانی بەعسی دیکتاتۆر لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان لە ماوەیەکی کەمدا.
بەرز و پیرۆزبێت ساڵرۆژی ئەو یادە پر شکۆیە و هەزاران سڵاو بۆ روحی پاکی شەهیدانی راپەرین و سەرجەم شەهیدانی رێگەی رزگاری کوردستان.
منی نبی قهوەچی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان
١١ی ئازاری ٢٠٢٣