Skip to the content
Menu

‌پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی ڕاپەڕینە مەزنەکەی کوردستان

بەبۆنەی تێپەربوونی (٣٢) ساڵ بەسەر راپەرینە مەزن و شکۆدارەکەی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و زیندانیانی سیاسی و تەواوی خەڵکی کوردستان دەکەین. دەخوازین یادی پر شكۆی راپەرین‌ ببێته‌ مایه‌ی بەخۆداچوونەوەو خۆگونجاندن لەگەڵ هەلومەرجی نوێی ناوچەکە و پاراستنی یەکڕیزیی نێوان هێزە سیاسییەکان بە ئاراستەی دەربازکردنی هەرێمی کوردستان لەم دۆخە چەقبەستووەی لە ئێستادا تێی کەوتووە، چونکە ئاشکرایە لە ئێستادا ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی لە ھەلومەرجێکی ھەستیار و پڕگۆڕانکاریدا گوزەر دەکات، بۆیە ئەرکی هەموو ھێز و لایەنە سیاسیەکانە بەرپرسیاریەتی ئەم قۆناغە هەڵبگرن و ئایندە و چارەنوسی گەل و نەتەوە و بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان لەسەروی ھەموو شتێکەوە دابنێنن و یەکریزی و یەک هەڵوێستی خۆیان پەرە پێ بدەن بە ئامانجی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی سەرجەم مافەکانمان و زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیانی کوردستان بە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانەوە.

هیوادارین ئەو یادە هاندەرێکی بەهێز بێت بۆ یەکریزی و تەبایی سیاسی و ھەوێنی زیاتری یەك گوتاریی سیاسی و هاوپەیمانیی راستەقینە و کاری ھاوبەشی سەرجەم هێزو لایەنە سیاسیەكان بەئامانجی پتەوكردنی پایەكانی ئەزموونەکەمان و پاراستن و بەدیهێنانی دەسكەوتی زیاتر بۆ گەلەکەمان.

منی نبی قهوەچی

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان

٢٠٢٣/٣/٥