سکرتێری پەرلەمان پێشوازیی لە بەرپرسی بەشی کاروباری سیاسی و ئابووری لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی ٣ی ٢٠٢٣، منى نبى قهوه‌چی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، پێشوازیی لە جۆشوا لویس، بەرپرسی بەشی کاروباری سیاسی و ئابووری لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆنە جیاوازەکانی پێکهاتەکان ئامادەیبوون، وێڕای باسکردنی دواین پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، سکرتێری پەرلەمان تیشکی خستەسەر پرۆسه‌ی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و پرسەکانی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کورسیی کۆتاکان، هەروەها ئاماژەی به كارى له‌پێشینه‌ی په‌رله‌مان له هه‌وڵه‌كانی بۆ له‌یه‌كترنزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان و گرتنه‌به‌رى ڕێكاره یاساییه‌كان بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مى ئه‌و پێشنیازەیاسایانه‌ی كه تایبه‌تن به پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن کرد و بە گرنگییه‌وه باسی له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له هه‌رێمی كوردستان كرد، له‌م ڕووه‌وه ڕێكاره یاسایی و سیاسی و ته‌كنیکییه‌كانی خسته‌ڕوو.
سەبارەت بە پرسی پاراستنی مافی پێکهاتەکانیش لە پرۆسەی ھەڵبژاردندا، سکرتێری پەرلەمان جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی مافی پێكهاته‌كان و ڕەچاوكردنی ئیرادە و بەرژەوەندییان و ڕێزگرتن له بڕیاره‌كانیان لەکاتی هەمواری یاسای هەڵبژاردنه‌كاندا كرده‌وه.
به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا له گشت بوار و ئاستێكدا، ته‌وه‌ری دیكه‌ی دیداره‌كه بوون.