سکرتێری پەرلەمان سەردانی ئۆفیسی یۆنامی لە هەرێمی کوردستان دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٣/١٣، منی نبی قھوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، سەردانی ئۆفیسی یۆنامیی لە هەرێمی کوردستان کرد و لەلایەن ڕیکاردۆ ڕۆدریگێز، بەرپرسی یۆنامی لە هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکرا.
لە دیدارێکدا، دواین پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی خرانەبەر باس و گفتوگۆ، هەروەها بەوردی تیشک خرایەسەر پرۆسهی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و بابەتەکانی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کورسیی کۆتاکان. سکرتێری پەرلەمان بە گرنگییهوه باسی له ئهنجامدانی پرۆسهی ههڵبژاردنێكی پاك و بێگهرد له ههرێمی كوردستان كرد، بە ڕێزگرتن لە مافی پێكهاتهكان و ڕەچاوكردنی ئیرادە و بەرژەوەندییان. هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆیشی بەرامبەر بە ڕۆڵ و هەوڵەکانی یۆنامی لە هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوە و پاڵپشتیکردنی پێکهاتەکان لە ماوەی ڕابروودا دەربڕی.
لای خۆیەوە ڕیکاردۆ ڕۆدریگێز، بەرپرسی یۆنامی لە هەرێمی کوردستان بەگرنگییەوە باسی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانی کرد و پشتیوانی و پاڵپشتیی خۆیانی بۆ پێکهاتەکان دووپاتکردەوە.