به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان
كۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژكاری سه‌بارەت به پێشنیازەیاسای بهرنگاربوونهوەی ئه‌شكه‌نجه‌دان و خراپ مامه‌ڵه‌كردن به‌ڕێوەچوو
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٣⁄٥⁄٧، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وەی ڕاوێژكاریی لێژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له مافی مرۆڤی سه‌بارەت به پێشنیازەیاسای بهرنگاربوونهوەی ئه‌شكه‌نجه‌دان و خراپ مامه‌ڵه‌كردن له ھه‌رێمی كوردستان-عێراق کرد.
له كۆبوونهوەكهدا كه ڕۆمیۆ ھه‌کاری، سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ و جێگری سه‌رۆكی لێژنه و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لێژنه‌که ئامادەیبوون، گفتوگۆ له‌بارەی ناوەڕۆكی پێشنیازەیاساكه كرا و بڕیار درا ڕاپۆرتی لێژنه‌که‌ی له‌سه‌ر ئامادە بکرێت بۆئهوەی خوێندنه‌وەی دووەمی بۆ بکرێت.
پێشنیازەیاسای بهرنگاربوونهوەی ئه‌شكه‌نجه‌دان و خراپ مامه‌ڵه‌كردن له ھه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن ژمارەی یاسایی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان پێشكه‌ش كراوه و له دانیشتنى ژماره (١)ى ئاسایی خولی به‌هاره، ڕۆژى چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتى ٢٠٢٣⁄٣⁄١، خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌می بۆ كراوه.