Skip to the content
Menu

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (٣)ی ئاسایی خولى به‌هاره‌ى ڕۆژی ٢٠٢٣/٥/١٧

بەرنامەی کار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (٢٠) و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨)و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٣)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (١٢)ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢٣/٥/١٧ به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یەكەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆر، ژمارە (٣٩)ی ساڵی ٢٠١٥ى فیدڕاڵی لە هەرێمی كوردستانـ-عێراق)، بەپێی حوكمی بڕگەی (پێنجەم) لە ماددەی (٧٨) و ماددەكانی (٧٩، ٨٠) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
دووەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاريی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئەم ئه‌ندام په‌رله‌مانانەی كه لە خوارەوە ناویان هاتووە لە ئەندامیەتیی پەرلەمان، به‌پێی حوكمی خاڵی (١، ٢) له‌ بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (٢٥) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
١ - عبدالستار مجید قادر.
٢- عثمان علی سمایل.
٣ - بدریە اسماعیل محمود.
٤ - مسلم عبدالله رسول.
٥ - هەورامان حەمەشریف حمەڕەشید.
٦ - رووپاك احمد رحمان.
٧ - عمر عبدالله فتاح.
سێیەم: دەستلەكاركێشانەوە و دانانی ئەم ئەندامە بەڕێزانە لە لێژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی كوردستان، بەپێی حوكمی ماددەكانی (٢٨، ٣٤) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
١ - دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (بەڵێن اسماعیل حاجی) لە لێژنەی (دەسپاكی).
٢ - دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (بەڵێن اسماعیل حاجی) لە لێژنەی (وزە و سامانەسرووشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی).
٣ - دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (دلێر عبدالخالق حاجی) لە لێژنەی (دەسپاكی).
٤ - دانانی ئەندامی پەرلەمان خاتوو (سۆز عبدالقادر عبدالرحمن) لە لێژنەی (كاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەكاربەر).
٥ - دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (عبدالله حسن حمد) لە لێژنەی (پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی).
٦ - دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (عبدالله حسن حمد) لە لێژنەی (شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار).
٧ - دانانی ئەندامی پەرلەمان خاتوو (لیلی علی عبدالعزیز) لە لێژنەی (ئەوقاف و كاروباری ئاینی).
٨ - دانانی ئەندامی پەرلەمان خاتوو (لیلی علی عبدالعزیز) لە لێژنەی (داكۆكیكردن لە مافی ئافرەت).
٩ - دانانی ئەندامی پەرلەمان خاتوو (بێریوان فەقێ اسماعیل) لە لێژنەی (كاروباری پێشمەرگە).
١٠ - دانانی ئەندامی پەرلەمان خاتوو (بێریوان فەقێ اسماعیل) لە لێژنەی (كشتوكاڵ و ئاودێری).
چوارەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیازەیاسا و پێشنیازەبڕیارەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
١ - پێشنیازەیاسای (هەمواری دووەمی یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٩، یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لە سنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
٢ - پێشنیازەبڕیاری (تایبەت بە بەخاكسپاردنی شەهید).