Skip to the content
Menu

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (٤)ی ئاسایی خولى به‌هاره‌ى ڕۆژی ٢٠٢٣/٥/٢٢

بەرنامەی کار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م، چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (٢٠) و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨)و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٤)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (١٠)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢٣/٥/٢٢ به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یەكەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئەم ئه‌ندام په‌رله‌مانانەی لە خوارەوە ناویان هاتووە لە ئەندامیەتیی پەرلەمان، به‌پێی حوكمی خاڵی (١، ٢) له‌ بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (٢٥) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
١ - عبدالستار مجید قادر.
٢- عثمان علی سمایل.
٣ - بدریە اسماعیل محمود.
٤ - مسلم عبدالله رسول.
٥ - هەورامان حەمەشریف حمەڕەشید.
٦ - رووپاك احمد رحمان.
٧ - عمر عبدالله فتاح.
دووەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
١ - پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆر ژمارە (٣٩)ی ساڵی ٢٠١٥ فیدراڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
٢ - پڕۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای كەرەنتینی كشتوكاڵی عێراقی، ژمارە (٧٦)ی ساڵی ٢٠١٢ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق).