سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان پێشوازیی له لێژنەی ئەوقاف و کاروباری هۆزەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد
ئهمڕۆ چوارشهممه ٢٠٢٣/٥/١٠، د. ڕێواز فائق، سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە پەرلەمانی کوردستان، پێشوازیی له ئەندامانی لێژنەی ئەوقاف و کاروباری هۆزەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، گرنگی خوێندنی ئاینی، ڕۆڵی وتاری ئاینی لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگه بەگشتی تاووتوێ کران، بە ڕووناکی خستنەسەر پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی گوتاری ڕق و کینە کە لە ئێستادا لە پەرلەمانی کوردستان کاری لەسەر دهکرێت، بۆئەوەی لەداهاتوودا ببێتە یاسا و کاری پێبکرێت.
لە چوارچێوەی ئەو بنەمایەی کە کوردستان لانکەی ئاشتی و ئارامیی هەموو ئاینەکانە بەبێ جیاوازی، ڕێز لەهەموو بیروڕای ئاینی و کۆمەڵایەتی و مەزهەبی گیراوە و هەوڵدراوە پەیوەندی و پێکەوەژیانی نێوان هەڵگری ئاینە جیاوازەکان پتەوتر بکرێت.
هەر لەو سۆنگەیەوە، هەردوولا جەختیان لە یەکڕیزی و تەبایی نێوان گەلانی عێراق و کوردستان کردەوە و تهئكیدیان لەوە کردەوە کە پێویستە هەردوولا وەکو پەرلەمان هەماهەنگ بن بۆ پاراستنی مافی پێکهاتە ئاینییەکان و یەکێتیی خاکی عێراق.