له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا
خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسایه‌ك و پێشنیازه‌بڕیارێك كرا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٣/٥/١٧، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (٣)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ناوى خوا و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه. پاشان منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه و پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مانى خوێنده‌وه.
به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بەركاركردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆر، ژمارە (٣٩)ی ساڵی ٢٠١٥ى فیدڕاڵی لە هەرێمی كوردستانـ-عێراق كرا.
پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشنیازی ئالوگۆڕكردنی له ڕیزبه‌ندیی نێوان خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه خسته ده‌نگدانه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا، به‌مجۆره و به‌پێی خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كار و بەپێی حوكمی ماددەكانی (٢٨، ٣٤) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، به‌جیا و به‌ده‌نگدان دەستلەكاركێشانەوەى ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (بەڵێن ئیسماعیل حاجی) لە لێژنەی (دەستپاكی) په‌سندكرا و به‌ده‌نگدانیش دانانی له لێژنەی (وزە و سامانەسرووشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی) په‌سندكرا، هه‌روه‌ها به‌جیا و به‌ده‌نگدان دانانی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان (دلێر عه‌بدولخالق حاجی، لە لێژنەی دەستپاكی، سۆز عه‌بدولقادر عه‌بدولڕه‌حمان، لە لێژنەی كاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەكاربەر، عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن حه‌مه‌د، لە لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و لێژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار، له‌یلا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، لە لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی و لێژنەی داكۆكیكردن لە مافی ئافرەت، بێریوان فەقێ ئیسماعیل، لە لێژنەی كاروباری پێشمەرگە و لێژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری)، په‌سندكران.
به‌پێی خاڵی سێیه‌می به‌رنامه‌ى كاریش كه له دوو بڕگه پێكهاتبوو، بڕگه‌ی یه‌كه‌م بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (هەمواری دووەمی یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٩، یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لە سنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، بڕگه‌ی دووه‌میش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەبڕیاری (تایبەت بە بەخاكسپاردنی شەهید)، به‌پێی هه‌ردوو بڕگه‌كه به‌جیا ڕاپۆرتی لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند به پێشنیازه‌یاساكه و پێشنیازەبڕیاره‌كه، كه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه ڕاستاندنیان بۆ كرابوو، به‌ده‌نگی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كرانه بنه‌ما بۆ گفتوگۆكردن و به‌مجۆره له‌لایه‌ن لێژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه ناوونیشان و ماده به ماده و بڕگه به بڕگه‌ی ڕاپۆرته‌كان و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنى پێشنیازەیاساكه و پێشنیازه‌بڕیاره‌كه خوێندرانه‌وه و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیشه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى ماده و بڕگه‌كانی پێشنیازەیاساكه و پێشنیازه‌بڕیاره‌كه ده‌خرانه‌ڕوو، بۆئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن لێژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه ڕاپۆرتی ده‌نگدانیان له‌سه‌ر ئاماده بكرێت به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان. به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا و ڕایگه‌یاند: "سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ی داهاتوو درێژه به دانیشتنه‌كانمان ده‌ده‌ین".