د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له به‌رپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانه‌ی کەنەدا له هه‌ولێر كرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٣/٥/٩، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له کۆلین لەیك، به‌رپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانه‌ی کەنەدا له هه‌ولێر كرد.
له دیدارێكدا، دواین پێشهاته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به پرسی نه‌وت، دۆخى ناوخۆى هه‌رێم و پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا و به ئه‌رێنییه‌وه باس له به‌ره‌وپێشچوون و لێكتگه‌یشتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگى و پێویستیی چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكیەکان.
د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له وادی دیاریكراوی خۆیدا كرده‌وه و هیوای خواست لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌زووترین كات بگه‌نه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن و هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه ڕێكاره یاسایی و ته‌كنیكییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگیرێنه به‌ر.