Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له‌ باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ عێراق كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/٥/١٦، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ ڤیللى ڤارجیولا، باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ عێراق كرد.
له‌ دیدارێكی نێوانیاندا، گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان كرا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: "په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه‌ بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی هه‌نگاوه‌كان و گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتنی كۆتایی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان"، گوتیشی: "ڕێكاره‌ یاساییه‌كانی كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن ته‌واوكراون، چاوه‌ڕوانین له‌ ده‌رفه‌تێكی نزیكدا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتن".
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ په‌له‌ بكرێت له‌ ئاماده‌كارییه‌كان و گه‌یشتن به‌ داڕشتنی كۆتایی له‌سه‌ر كۆی ئه‌و پرسانه‌ی كه‌ تاكو ئێستا بوونه‌ته‌ له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌دا.