سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له هاوپه‌یمانیی ژنانی كوردستان كرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٣/٥/٢، د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له هاوپه‌یمانیی ژنانی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا كە له‌نجه ئیبراهیم دزه‌یی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ئافره‌ت له په‌رله‌مانى كوردستان ئاماده‌یبوو، چه‌ند بابه‌تێكی هه‌نووكه‌یی و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
دواتر هاوپه‌یمانیی ژنانی كوردستان، یاداشتێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرد كه تێیدا داوایان كردووه هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی له كوردستان بۆی هه‌بێت لیستێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت و ناوی پاڵێوراوه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی عێراق تێدابێت، به جۆرێك كه ڕێژه‌یەكی زیاتر بۆ ژنان دەستەبەر بكات. له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "په‌رله‌مانی كوردستان پشتیوانی له هه‌ر جۆره پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كات كه گوزارشت بێت له داكۆكیكردن له مافەكانی ژنان و دۆزی ڕه‌وای ژنان تێیدا بچێته پێشه‌وه". هاوكات سه‌رۆكی لێژنه‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ئافره‌تی ڕاسپارد بۆ به‌دواداچوونی یاداشته‌كه و كاری پێویست له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌یان.