لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا
بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێكی تایبەت بە كاری لێژنەكە، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٣/٥/٢، لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، بەسەرپەرشتیی مامۆستا مەلا ئیحسان محەمەد سه‌لیم ڕێکانی، جێگری سەرۆكی لێژنە و ئامادەبوونی بڕیاردەر و ئەندامانى و ڕاوێژكارانی لێژنەكه، كۆبوونه‌وەی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
له سەرەتای كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نووسراو و یاداشتانە كرا كە ئاراستەی لێژنەكه كرابوون، دوای گفتوگۆ كردنیان ئەوانەی پێویستییان به‌وەڵامدانەوە هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه، ئەوانه‌ی تریش ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كران به‌مه‌به‌ستی ئاراستەكردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی کلتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە، یەکترقبوڵکردن، لێبووردەیی، میانەڕەوی و تەباییی نێوان پێکهاتەکانی گەلی کوردستان کرایەوە، تا ھەمیشە هه‌رێمى كوردستان وه‌ك لانەی فره‌یى و پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتییانه و یه‌كترقبووڵكردن له‌نیوان هه‌موو پێكهاته ئاینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانیدا بمێنێته‌وە كه ماف و ئازادى بۆ هه‌موو هاووڵاتییانى له هه‌ر ئاین و نه‌ته‌وه‌یه‌ك، بپارێزێت.
لەبەشێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا، تاووتویی پرسی چۆنیەتیی ئەنجامدانی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ كرا، بۆ ئەمەش بڕیار درا لێژنەكه لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی تاووتۆیی زیاتری پرۆسەکە بکات.