لێژنەی دەستپاکی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی دەستپاکی کۆبووەوە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٥/٣، لێژنەی دەستپاکی، بەسەرپەرشتیی بەڵین ئیسماعیل، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕیاردەر و ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، له هۆڵی لێژنه له ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی لە د. ئەحمەد ئەنوەر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانى به‌شه جیاجیاكانی ده‌سته‌كه كرد.
له دیدارێكدا گفتوگۆ لەسەر تەواوبوونی ماوەی یاسایی سەرۆکی دەستەكه و چارەسەرکردنی و دۆسیەی لێکۆڵەرەکان و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان، کارکردن لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵی کە ئاراستەی دەستەكه کراوە، کاروباری کارگێڕی و دارایی لەناو دەستەكه كرا.
هه‌ر لە دیداره‌که‌دا هەماهەنگیی زیاترى نێوان لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی ده‌تپاكی و کاری پێكه‌وه‌یی و بەدواداچوونی زیاتر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەھەدەردانی سامانی گشتی تاووتوێ کران و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه وەرگیرا.