Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى چەند پرسێکی تایبەت بە کاری لێژنەکە تاووتوێ دەکات

بەمەبەستی گفتوگۆکردن و بەدواداچوونی پێویست بۆ هەندێ بابەتی پەیوەندیدار بە بواری داراییەوە، سەرلەبەیانیی ئه‌مڕۆ  دووشەممە ٢٠٢٣/٥/٨، لێژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، به‌سه‌رپه‌رشتیی زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لێژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیاردەر و ئه‌ندامانى و ڕاوێژکارانی لێژنه‌كه، کۆبووەوه‌.
لە کۆبوونەوەکەدا، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د سه‌رسپی، سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان و هیوا نه‌سره‌دین، جێگرى سه‌رۆكی دیوان ئاماده‌یبوون، گفتوگۆی چڕوپڕ لەبارەی ڕێنمایی حکوومەت تایبەت بە یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٠ کرا و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاساکە لە هەموو لایەنەکانەوە بە وردی تاووتوێ کران.