لێژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژەیاساى بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی ئامادە دەکات
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردن و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی لێژنه‌كه له‌سه‌ر پڕۆژەیاسای (بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی عێراقی، ژمارە ٧٦ی ساڵی ٢٠١٢ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان-عێراق)، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٣/٥/١٦، لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕیارده‌ر و ئەندامانی و ڕاوێژكارانی لێژنه‌كه، كۆبووه‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا، بابەتی کەرتی کشتوکاڵی وەک هۆکاری سەرەکی بۆ بەردەوامبوونی ژیان و مرۆڤایەتی بە گرنگ و بایەخدار وەسفکرا و ئەندامانی لێژنه ماددە و بڕگەکانی پڕۆژەیاساکەیان بەوردی تاووتوێ كرد، بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتى لێژنه‌كه و ئاراسته‌كردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان خوێندنەوەی دووەمى بۆ بكرێت.