لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ پێشوازیی لە شاندێكی سه‌نته‌رى هاریكاریی ئه‌مریكی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٣/٥/٢٨، لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ، به‌سه‌رپه‌رشتیی ڕۆمیۆ هه‌كارى، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی و ڕاوێژكارانی لێژنه‌كه، پێشوازیی لە شاندێكی سه‌نته‌رى هاریكاریی ئه‌مریكی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان (solidarity center) كرد.
لە دیدارێکدا پاش بەخێرھێنان، سەرۆکی لێژنەكه‌ی په‌رله‌مان سوپاس و ستایشی خۆی و لێژنه‌كه‌ی ئاراستەی سه‌نته‌ره‌كه کرد كه خزمه‌ت به كرێكاران و سه‌ندیكاكانی كرێكاران له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی كه هەماهەنگ و هاوکاریانن لە ڕووی هونەری و ئەنجامدانی چەندین چالاکیی هۆشیارکردنەوە و كردنه‌وه‌ى خولی تایبەتدا.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، باس لە دۆخی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان کرا و چەندین پێشنیاز و داواکاری بۆ باشتركردنی دۆخ و پاراستنی سه‌لامه‌تیی كرێكاران خرانە ڕوو، لەوانە پەرەپێدانی هەڵمەتەکانی هۆشیارکردنەوەی کرێکاران و ڕاهێنانپێکردنی پشکنەران و دهستەبەری کرێکاران.