Skip to the content
Menu

لێژنەی وزه‌ و سامانە سرووشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا

بەمەبەستی تاووتوێكردن و دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێكی گونجاو بۆ چۆنیەتیی چارەسەركردنی كێشه‌كانی كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٣/٥/٩، لێژنه‌ى وزە و سامانە سرووشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی، بەسەرپەرشتیی گولیزارڕەشید، جێگری سەرۆكی لێژنە و ئامادەبوونی ژماره‌ی یاسایی ئەندامانى و ڕاوێژكارانى لێژنەكە، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
سه‌ره‌تای كۆبوونەوەكه‌، تاووتوێی ئەو نووسراوانە كرا كە ئاراستەی لێژنەكە كرابوون، ئەوانه‌ی پێویستبوون وەڵامدرانەوە، ئەوانەی تریش ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كران بۆ كارى پێویست.
پاشان كێشە و گرفته‌كانی كارەبای نیشتمانی و موه‌لیدە ئەهلییەكان تاووتوێ كرا و بڕیار درا بەئامادەبوونی وەزیری كارەبا و ستافی وەزارەتەكە لە كۆبوونەوەی داهاتووی لێژنەكه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێكی گونجاو بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان بكرێ.