Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازەیاسا و پێشنیازەبڕیارێك ئامادە دەکات

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردن و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازەیاسای هەمواری دووەمی یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لە هەریمى كوردستان-عیراق و پێشنیازەبڕیاری تایبەت بە خاکسپاردنی شەهید، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٣/٥/٩، لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لێژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى و ڕاوێژكارانی لێژنه‌كه‌، كۆبووه‌وه‌.
لە کۆبوونەوەکەدا، بابەتەکانی تایبەتمەند لەبارەی پێشنیازەیاسا و پێشنیازەبڕیارەکە وەکو دیاریکردنی هۆکار و ڕێگه‌چارەی گونجاو بۆ بەخاوەنکردن و چارەسەرکردنی ئەو زەوییانەی کە لە سنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە، هەروەها ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شەهیدان گفتوگۆ کران.
دوای ڕاگۆڕینەوەی ئه‌ندامانی لێژنه‌ و تاووتوێكردنی ماددە و بڕگەکانی پێشنیازه‌یاسا و پێشنیازه‌بڕیاره‌كه‌، ده‌ستكرا به‌ ئامادەکردنی ڕاپۆرتى لێژنه‌كه‌ و ئاراسته‌كردنیان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و خوێندنه‌وه‌ى دووه‌میان بۆ بكرێت..