په‌یامی لێژنه‌ی كاروبارى شه‌هیدان له ساڵڕۆژی نیشتمانیی گۆڕِه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان له عێراقدا
به‌خه‌م و په‌ژاره‌وه یادی ساڵڕۆژی گۆڕِه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان له عێراقدا ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌كه‌وێته ڕێكه‌وتی (٥/١٦)، دروود بۆ گیانی شه‌هیدانیان ده‌نێرین.
گۆڕِه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان هه‌میشه ئاماژه و نیشانه‌یه‌كن بۆ ئه‌و تاوانه بێوێنه و دڕندانانه‌ی كه ڕژێمی به‌عس ده‌رهه‌ق به ژن و منداڵ و پیر و گه‌نجی سڤیلی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق له سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ئاین و ئاینزاكان ئه‌نجامیان داوه، بوونه‌ته ناسنامه‌ی ڕژێمی به‌عس و دیكتاتۆری له عێراقدا.
گه‌لی كوردستان له عێراق، گه‌وره‌ترین و قوربانیانی یه‌كه‌مى گۆڕِه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ده‌ستی ڕژێمی به‌عسن. كوردانی فه‌یلی و بارزانییه‌كان و ئه‌نفالكراوه‌كانی گه‌رمیان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان هه‌موویان به‌ڕێگه‌ی گۆڕِه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه شه‌هیدكران، تا ئه‌وه‌ی به زیندوویی ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مانیان له گۆڕِه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا ده‌شارده‌وه. به‌داخه‌وه‌ش كه له‌سه‌رده‌ستی ڕه‌شی ڕێكخراوی داعشدا جارێكی دیكه ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له كوردانی ئێزدی بوونه‌وه قوربانیی تاوانی گۆڕِه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان له دوای ساڵی ٢٠١٤.
تاوانی سازدانی گۆڕِه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌سه‌ر ئاستی یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه له ڕێككه‌وتننامه‌كانی ژنێڤ-دا به تاوانه‌كانی شه‌ڕ له قه‌ڵه‌م دراون، پاشانیش له چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تیی مرۆیی‌دا وه‌ك تاوانێكی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی پێدراوه و به‌رپرسان لێی ده‌بێت بدرێنه دادگا و سزای یاسایی وه‌ربگرن. به‌وپێیه‌ی كه سازدانی گۆڕِه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌خۆیدا ده‌ستدرێژییه‌كی توونده بۆ سه‌ر ژیانی قوربانییه‌كان و له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌ستدرێژیشه بۆ سه‌ر شكۆی مرۆڤانه‌یان و جه‌سته‌یان له دوای شه‌هیدكردنیان به بێبه‌شكردنیان له به‌خاكسپاردنیان و بوونی گڵكۆی تایبه‌ت به‌خۆیان و شاردنه‌وه‌یان له كه‌سوكاریان له دوای شه‌هیدكردنیان.
لێره‌وه به به‌رپرسیاریه‌تیی حكوومه‌تی عێراقی ده‌زانین كه هه‌موو ڕێوشوێنێكی یاسایی و لۆجیستی و زانستی بگرێته‌به‌ر بۆ هه‌رچی زووه هه‌ڵدانه‌وه‌ی گشت گۆڕِه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانی دیكه‌ی ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان كه تا ئێستا هه‌ڵنه‌دراونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ دیاریكردنی شوناسی قوربانییه‌كانیان و به‌ڕێز و شكۆوه به‌خاكسپاردنیان له زێدی خۆیان، له‌گه‌ڵ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانییه‌كانیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان، هه‌روه‌ها هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست بنێت بۆئه‌وه‌ی عێراق بكاته به‌شێك له هه‌موو ئه‌و ڕێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه ڕێگری ده‌كه‌ن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاوانی له‌و جۆره و تاوانكارانیان ده‌ده‌نه دادگا و به سزایان ده‌گه‌یه‌نن.
له كۆتاییدا سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان و گشت شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ڕزگاریی كوردستان داده‌نه‌وێنین.
لێژنه‌ی كاروبارى شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانییانی سیاسی له په‌رله‌مانی كوردستان
١٧ى ئایاری ٢٠٢٣