پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
به‌بۆنه‌ی (٦١) شه‌ست و یه‌كه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، جوانترین پیرۆزبایی له سه‌رۆك، ئه‌ندامانی سكرتاریه‌ت و سه‌رجه‌م مامۆستایانی كوردستان ده‌كه‌ین، ھیوای سەرکەوتنى بەردەوامیان بۆ دەخوازین، ئومێدەوارین ئەم یادە پڕشكۆیه ببێتە مایەی بەرەوپێشچوونی زیاتری کاری ڕێکخراوەیى یه‌كێتییه‌كه‌تان.
جێگه‌ی شانازییه ئه‌مڕِۆ یادی یه‌كێك له دیارترین ڕێكخراوه پیشه‌ییه پێشه‌نگ و چالاكه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە مێژووی خۆیدا خاوەنی خەباتێکی مەدەنییانەی پڕِ لە سەروەری و قوربانیدانە لە گیانفیدایی، ڕۆڵێكی كاریگه‌ر و به‌رچاوی بینیوه له پێگه‌یاندنی سه‌دان كه‌سایه‌تیی زانستی، په‌روه‌رده‌یی، ڕۆشنبیری و سه‌ركرده‌ی سیاسی.
بەپێی قۆناغە جیاوازەکان تێکۆشاوە و لەگەڵ ھەر ھەلومەرجێکی نەخوازراوی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیدا، ڕووبەڕووی ئاڵنگارییه‌كان بۆتەوە.
لەم یادە پیرۆزەدا ڕۆڵ و کاریگەریی مامۆستایان بەرز دەنرخێنین و ستایشی ھەڵوێستی خۆڕِاگرانەیان دەکەین بەرامبەر ھەموو ئەو ئاستەنگ و قەیرانانەی کە ڕووبەڕووی وڵاتەکەمان بۆتەوە.
ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان پاڵپشتیی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ کارە ڕێکخراوەیی و مەدەنییانەکەتان لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری مامۆستایانی کوردستان و بەرەوپێشەوەچوونی دۆخی ژیان و گوزەرانێکی شایستەتر بۆیان.
جارێکی تر بەرز و پیرۆزبێت ساڵیادی دامەزراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
٢٠٢٣/٥/١٥