ڕاپۆرتی كۆتایی لەسەر پێشنیازەیاسای ئەشكەنجەدان و خراپ مامەڵەكردن ئامادە دەكرێت
دوابەدوای كۆبوونەوەی ڕاوێژكاریی لێژنەى كاروبارى كۆمهڵایهتی و داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ بەسەرپەرشتیی د. ڕێواز فائق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، سەبارەت بە پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ئەشكەنجەدان و خراپ مامەڵەكردن لە هەرێمی كوردستان-عێراق و ڕاسپاردنی لێژنهكه لهلایهن سهرۆكی پهرلهمانى كوردستانهوه بۆ ئامادهكردنی ڕاپۆرتی كۆتایی لهسهر پێشنیازهیاساكه، ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠٢٣/٥/١٤، لێژنەی ناوبراو بەسەرپەرشتیی ڕۆمیۆ هەكاری، سەرۆكی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامانى و ڕاوێژكارانی لێژنەكه كۆبووهوه.
مەبەست له كۆبوونهوهكه یەكخستنی سەرجەم ئەو پێشنیازەیاسایانەیه كە ئاراستەی لێژنەكه كراون لهوبارهیهوه، بۆئەوەی جارێكیتر پێشنیازەیاسەكە بنووسرێتەوە و بڕیاری لەسەر بدرێت و ڕاپۆرتی كۆتایی لێژنەكهی لەسەر ئامادە بكرێت و ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتیی پهرلهمان بكرێت بۆئهوهی لە ماوەیەكی نزیكدا بخرێتە بەرنامەی كارى دانیشتنهكانى پهرلهمان و خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت.
پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ئەشكەنجەدان وخراپ مامەڵەكردن لە هەرێمی كوردستان-عێراق، لەلایەن ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان پێشكەش كراوە و لە دانیشتنی ژمارە (١)ی ئاسایی خولی بەهارە، رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٣/٣/١، خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە.