Skip to the content
Menu

خاڵێكی تر بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/٥/٢٢ زیاد كرا

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ‌ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كراوه‌، تێیدا ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خاڵێكی تر به‌ڕیزبه‌ندیی (سێیه‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره‌ (٤)ى ئاساییی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى ٢٠٢٣/٥/٢٢ زیاد كراوه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌:
بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
بابه‌ت/ به‌یاننامه‌
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (چواره‌م) له‌ ماده‌ى (٤٨)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌ زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك به‌ ڕیزبه‌ندیی (سێیه‌م) بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی ژماره‌ (٤)ى ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى ٢٠٢٣/٥/٢٢، به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌:
سێیه‌م: كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بۆ ماوه‌ى (٥) ساڵی ڕۆژژمێری، كه‌ ده‌ستپێده‌كات له‌ ڕۆژی ته‌واوبوونی ماوه‌ی یه‌كه‌می له‌ ڕێكه‌وتى ٢٠١٩/١٢/٢٣ و ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵێوراوان بۆ ئه‌ندامیه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران، به‌پێی حوكمی خاڵی (١)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ی (٥)ى یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی، ژماره‌ (٤)ى ساڵی ٢٠١٤.