Skip to the content
Menu

به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی یه‌كه‌می خولی هه‌ڵبژاردنی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٤/١٢/٢

به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (٤٨،٤٧،٤٦) له‌ یاسای (هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان) ژماره‌ (١)ى ساڵی ١٩٩٢ی هه‌مواركراو و ماده‌ی (٣) له‌ په‌یر ِه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی (یه‌كه‌م)ى خولی پایزه‌ى ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی شه‌شه‌می په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (١١)ى پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٢٤/١٢/٢، به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:
یه‌كه‌م: كردنه‌وه‌ى دانیشتنه‌كه‌ به‌چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز.
دووه‌م: یه‌ك ده‌قیقه‌ بێده‌نگ وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له‌ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان.
سێیه‌م: بانگهێشتكردنی به‌ته‌مه‌نترین كاندیدی ئاماده‌بوو له‌ پاڵێوراوانی سه‌ركه‌وتووی خولی شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن (سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان) بۆ سوێندخواردن و به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌كه‌، به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (دووه‌م)ى ماده‌ی (١١) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ماده‌ی (١٢) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان.
چواره‌م: سه‌رۆكی (یه‌كه‌م) دانیشتنی خولی شه‌شه‌م كاندیده‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق بانگ ده‌كات بۆ سوێندخواردنی یاسایی، به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ماده‌ی (١٢) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان. پاشان دانیشتنه‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتن به‌پێی حوكمی ماده‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ى ده‌بات.