سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان
لەچوارچێوەی تێڕوانینی گەشەپێدانی توانای دامەزراوەیی پەرلەمانی کوردستان و، وەک دامەزروەیەکی پاڵپشت بۆ کاری پەرلەمانی لەبوارەکانی یاسادانان، چاودێری، نوێنەرایەتیکردنی جەماوەر، سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان لەخولی سێیەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان، بەفەرمی لە ٤/٦/٢٠١٢، بەفەرمانی سەرۆكی پەرلەمانی کوردستان دەستبەكار بووە.
روانین
پاڵپشتی کاری پەرلەمانی لەبواری یاسادانان، چاودێری دەسەڵاتی جێبەجێکردن و نوێنەرایەتیکردنی جەماوەرو دیپلۆماسییەتی پەرلەمانی.
سیستمی کار
بەپێی ماددەی (115) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، سەنتەری توێژینەوە راستەوخۆ لە ژێر چاودێری سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەرک بەڕێوە دەبات. بێلایەنانە و بابەتیانە لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، لیژنەکان، پەرلەمانتاران و بەشەکانی تری پەرلەمانی کوردستان کار دەکات. لەبواری کۆکردنەوەی زانیاری باوەڕپێکراو و ئەنجامدانی چاڵاکی پێویست، هەماهەنگە لەگەڵ دامەزراوە حکومیەکان، رێکخراوهكانی کۆمەڵگای مەدەنی (ناوخۆ و نێودەڵەتی)، ناوەندەکانی توێژینەوەی ئەکادیمی و پسپۆڕ و شارەزایان.
ئەرک
ئامادەکردنی زانیاری تایبەت بەپرۆسە پەرلەمانییەکان (یاسادانان، چاودێری، نوێنەرایتی) بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان و پەرلەمانتاران و لیژنهكانی پەرلەمان بە شێوەیەکی روون و ئاسان و هەروەها بەرەوپێشبردنی دامهزراوهی پەرلەمان لەهەر ئاستێکی پێویست و خوازراو. ئەم زانیاریانە، کە بابەتیی و گشتگیرن، وەکو بەرهەم و خزمەتگوزاری، بە پێی سیستم و ستاندەردێکی رێکخراو کە تایبەتە بە سهنتهری توێژینەوەی پەرلەمان .بەشێوازی جیا جیا لەلایەن بەشە تایبەتمەندەکانی سەنتەرەوە پێشکەش دەکرێن و بڵاودەکرێنەوە،
ئامانج
- بەشداریکردن لە پێدانی شارەزایی و ئامرازە مەعریفییەکان بەپەرلەمانتاران بەمەبەستی هاوکاریکردنیان لەبەڕێوەبردنی ئەرکەکانی یاسادانان و چاودێریکردن.
- بەشداریکردن لەپێدانی ئامرازە مەعریفییەکان بەبەشە کارگێڕیەکانی پەرلەمان بۆ ئەوەی بتوانن باشترین خزماتگوزاری پاڵپشت پێشکەشی پەرلەمانتاران بکەن.
- پشتیوانیکردنی توێژینەوەی پەرلەمانی بەئامانجی گەیشتن بەباشترین شێواز بۆ راپەراندنی ئەرکەکانی یاسادانان و چاودێریکردن و نوێنەرایەتیکردن.
- بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری پەرلەمانی لەئاستی ناوخۆیی بۆ سەرجەم چین و توێژەکان.
- لەسەر ئاستی دەرەکی بەشداریکردن لە کۆنگرەو کۆنفرانس و کۆبوونەوەکانی تایبەت بە پەرلەمانە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان.
هەواڵەکان
وێرکشۆپەکان
پەیوەندی کردن